بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بارەگاکەی سەدر

  • December 7, 2019
  • 326 Views
بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر بارەگاکەی سەدر

بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لەموقتەدا سەدری رێبەری سەدر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بارەگاکەی سەدر لەشاری نەجەف.

هەر بەپێی ئەو میدیایانە هێرشەکە بەروداوێکی مەترسیدار دادەنرێت لەپێشهاتەکانی عێراقدا و مەترسییە بۆ سەرگەلی عێراق و ژیانی موقتەدا سەدر.

میدیاکان بەبێ ئەوەی ئاماژە بەزەرەرو زیانەکانی هێرشەکە بکەن ئەوەیان خستۆتە روو کە سەدر سەلامەتەو ئێستا لەدەرەوەی ئێرانە.

ئەمە لەکاتێکدایە شەوی رابوردوو چەند چەکدارێک هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەرانی بەغداو نزیکەی 20خۆپیشاندەریان کوشت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو