هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی سنوری پارێزگاكە دەكاتەوە ئەوانەی، كە سەردانی ناوچە شاخاوییەكانییان كردووە ئەو شوێنانە جێبهێڵن.
پەیجی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوەو تێدا دەڵێت: “دوای ئەوەی شەپۆلێكی بەفرو باران رووی لە شاری سلێمانی كرد، ژمارەیەك شۆفێر سەردانی ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگاكەیان كردووە بەمەبەستی بینینی سروشتی بەفراوی ناوچەكە بە تایبەتی شاخی “ئەزمەڕ و گۆیژە”.
هاتووچۆی سلێمانی داوادەكات ئەو شۆفێرانە كە بەمەبەستی گەشت چوونەتە سەرشاخەكان لە ئێستادا لە شاخەكان دابەزن و ئەو شوێنانە بەجێبهێڵن چونكە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا ئەگەری بەستنی رێگای شاخەكان زۆرە و داواكارین هیچ شۆفێرێك بەمەبەستی كات بەسەربردن روو نەكەنە ئەو شوێنانە لەبەر سەلامەتی گیانیان.