وڵات
حاكم شێخ لەتیف رایگەیاند سەرۆکی حکومەت ئێمە کۆمەڵێک ھاوڵاتین، دەمانەوێت بزانین داھاتی نەوت چەندە و چۆن خەرجدەکرێت؟ زەحمەت نەبێ رێگەمان پێ بدە.
حاكم شێخ لەتیف مستەفا، لە توڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە نووسیینێكی كورتدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە “ئەوە ئێمە كۆمەڵێك ھاوڵاتین دەمانەوێ بزانین چەندە و چۆن سەرف دەكرێ ؟ زەحمەت نەبێ ڕێگامان پێ بدە.”
حاکم شیخ لەتیف، لە نووسیینەکەیدا، سڵاوی گەرم لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمدەکات، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات كە ئەوانەی پێیان خۆشە بیزانن ناوی خۆیان بنووسن.
ئەم قسانەی دوای ئەوە هات، ئێوارەی ٢٠١٩/١٢/٧، مەسروور بارزانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەوەی ١٠٠ رۆژ بەسەر تێپەڕ بوونی کابینەکەیەوە وتارێکی پێشکەش کرد، تێدا جەختی لەوە کردەوە کە گەندەڵیی ناهێڵن و هاووڵاتیان دەتوانن بزانن پارەی نەوت چەندە و چۆن خەرجدەکرێت.
دەقی نووسیینەکە:
بەڕێز سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سڵاوێکی گەرم وتت ئێستا ھەموو ھاوڵاتیان دەتوانن بزانن داھاتی نەوت چەندە و چۆن خەرج دەکرێت. ئێمە کۆمەڵێک ھاوڵاتین دەمانەوێ بزانین چەندە و چۆن سەرف دەکرێ ؟ زەحمەت نەبێ ڕێگامان پێ بدە.
لەگەڵ ڕێزدا ئیمزا ژمارەیەک ھاوڵاتی کێی تریش وەک ئێمە پێی خۆشە بزانێ با ناوی خۆت لە کۆمێنت دابنێ
