دەنگدانى مەڵبەندەكانی یەكێتی بۆگۆنگرە دەستیپێكرد

  • December 9, 2019
  • 293 Views
دەنگدانى مەڵبەندەكانی  یەكێتی بۆگۆنگرە دەستیپێكرد

ئەمڕۆ دووشەممە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بۆ دیاریكردنی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە کۆنفرانسی مەڵبەندەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم بەڕێوەدەچێت و تێیدا 466 ئەندام بۆ کۆنگرە هەڵدەبژێردرێن.

کۆنفرانسی مەڵبەندەکان لە کاتژمێر ٨ بەیانی دەستی پێكرد و هەتا سێی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە بڕیاربوو حەوتی مانگ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی بەڕێوەبچێت بەڵام سەرکردایەتی ئەو حزبە کۆنگرەکەی بۆ ٢١ مانگ دواخست.




ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو