سانا مارینی، وەزیری گواستنەوەی وەک گەنجترین سەرۆکی وەزیران لە فینلەندا لەلایەن حیزبی فەرمانڕەوای وڵاتەکەوە کە ڕابەرایەتی حکومەتێکی هاوبەش دەکات و لە پێنج حیزب پێکهاتوە، هەڵبژێردرا.
هەفتەی رابردو ئانتی ڕینی، دەستی لەپۆستی سەرۆک وەزیرانی فینلەندا کێشایەوە، حیزبی فەرمانڕەوای وڵاتەکەش سانا مارینی، وەزیری گواستنەوەی وەک گەنجترین سەرۆکی وەزیران هەڵبژارد.
ئەوەش لەکاتێکدایە حیزبی ناوەند کە یەکێکە لە حیزبەکانی ناو حکومەت رایگەیاندوە، متمانەی بە بەڕێوبەرایەتییەکەی نەماوە، دوای ئەوەی کارمەندانی پۆست و گەیاندن ناڕەزاییان دەربڕی.
سانا مارینی، سەرۆک وەزیرانی نوێی فینلەندا دوای سەرکەوتنەکەی لە دەنگدانەکەدا بە جیاوازییەکی کەم، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، “لە ماوەی داهاتودا کاری زۆرمان هەیە بیکەین بۆ گەڕاندنەوەی متمانە بە بەڕێوبەرایەتییەکە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەرنامەی هاوبەشی حکومەتمان هەیە کە هەمو حیزبەکانی وڵات یەکدەخات”.











