سایتی “میدیکاڵ پرێس” ئەنجامی توێژینەوەکەیان بڵاوکردۆتەوە کە لەماوەی ٧ ساڵدا ئەنجامدراوە و ٤٦١ هەزار کەسی تەمەن ٤٠ بۆ ٦٩ ساڵ بەشداریانک تێداکردووە .
ئەو کەسانەی لە توێژینەوەکەدا بەشداریانکردووە، بەهیچ شێوەیەک توشی نەخۆشییەکانی دڵ نەبونەتەوە و زۆربەیان لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٦ کاتژمێر خەوتون .
ئەو کەسانەی لە ڕۆژێکدا ٦ بۆ ٩ کاتژمێر خەوتون ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی ٪٢٠ کەمیکردووە و ئەوانەی زیاتر لە ٩ کاتژمێر خەوتون ڕێژەکە بۆ ٪٣٤ زیادیکردووە .
لە هەمانکتایشدا خەوتن زیاتر لە ٦ کاتژمێر ئەگەری توشبون بە جەڵدەی دڵ بەڕێژەی ٪١٨ کەمدەکاتەوە و تەندروستی دەمی خوێنبەرەکان و مۆخە خوێن دروستکەرەکان باشدەکات .