مه‌زڵوم کۆبانێ : گۆڕینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای كوردستان ئه‌مریكا و روسیا لێی بەرپرسیارن

  • December 11, 2019
  • 244 Views
مه‌زڵوم کۆبانێ : گۆڕینی  دیمۆگرافیای رۆژئاوای كوردستان ئه‌مریكا و روسیا لێی بەرپرسیارن

وڵات

مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی توركیا له‌باره‌ی نیشته‌جێكردنی ئاواره‌ له‌ناوچه‌كوردیه‌كان  به‌ مه‌ترسیدار ده‌زانێت و روسیا و ئه‌مریكاش به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت.

فه‌رمانده‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌ ده‌ڵێت،” لێدوانەكەی ئەردۆغان لەبارەی نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن کەس لە شارەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی، کارێکی مەترسیدارە و روسیا و ئەمەریکا بەرپرسیارن لە رێگریکردن لە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکان”.

مه‌زڵوم کۆبانێ داوا له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ روسیاو ئه‌مریكا ده‌كات پابه‌ندبن به‌ دانانی میكانیزمك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی ڕاسته‌قینه‌ی ناوچه‌كان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو