وڵات
دوای ئەوەی چەکدارێک لە ماڵێکەوە تەقەی لەخۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی وەسبەی شاری بەغداکردوو پێنج خۆپیشاندەری کوشت، خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ئەو شوێنەی تەقەی لێوەکرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەوەی ئاشکراکردووە دوای ئەوەی خۆپیشاندەران دەڕۆنە ماڵەکە، چەکدارەکە دەستگیردەکەن کەگەنجێکی 17 ساڵان بووە و ماڵیان لەو گەڕەکەدا بووە.
سەرچاوە ئەمنیەکە ئەوەشی وتوە لەنزیک شوێنی دەستگیرکردنی گەنجەکە هەندێک مادەی هۆشبەر دەدۆزرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات خۆپیشاندەران گەنجەکە بەچەقۆ دەکوژن و دواتر لەگۆڕەپانەکەدا هەڵدەواسن.
لەلایەکی ترەوە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر هەڕەشەی ئەوەدەکات ئەگەر لەماوەی 48 کاتژمێردا ئەنجامدەرانی ئەو کارە نەدۆزرێتەوەو نەدرێنە دادگا ئەوا لایەنگرانی لەگۆڕەپانەکانی خۆپیشانداندا دەکشێنێتەوە.












