وڵات
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژەبەوەدەکات “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ پڕۆژه یاسای چاكسازی له‌موچه و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌ی په‌سه‌ند كردوه‌و ناكرێت بكرێته ده‌سكه‌وت بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی، “بنه‌ڕه‌تی ئه‌م پرۆژه‌یه هی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و له‌م كابینه‌یه‌شدا وه‌ك چۆن له كارنامه‌كه‌یدا به‌ڵێن درابوو، به‌گیانێكی به‌رپرسانه‌و پڕ له‌ته‌بایی و له سایه‌ی كاری پێكه‌وه‌یی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌وڵه‌مه‌ند كرا و ده‌نگی له‌سه‌ر درا”.
ڕاشیگەیاندووە، بەهەموو لایەكمانەوە پرۆژەكەمان لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تێپەڕاند، بۆیە ناكرێت بكرێتە دەسكەوت بۆ هیچ كەس و لایەنێكی دیاریكراو بەتەنها و بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.
لەکۆتاى پەیامەکەیدا ئەوەى خستۆتە ڕوو، بەهیواین هەمان گیانی تەبایی ناو ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پرۆژەكەوە لە پەرلەمانیشدا ڕەنگبداتەوە بۆ ئەوەی لەنزیكترین دەرفەتی گونجاو‌دا لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دەربچوێنرێت.