تەرزە جاف
ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆمپانیایه‌كی تا‌كسی وانه‌م ده‌گوته‌وه و سه‌روكارم له‌گه‌ڵ شوفێرانی تا‌كسی بوو.
ئه‌وان كه‌سانێكى كاسبكارن، له ناخۆشترین كه‌شوهه‌وادا و له ناو جاده جه‌نجاڵه‌كاندا خه‌ریكی په‌یداكردنی نانی خۆیانن، سه‌ندیكایه‌كی كارتۆنییان هه‌یه، كه ده‌بوایه له به‌رانبه‌ر ئه‌م فه‌توایه به‌رگری له كه‌رامه‌تیان بكات و نه‌یكرد، هه‌یانه سی ساڵه شوفێری تاكسییه و به‌ده‌ست ده‌یان گرفته‌وه ده‌ناڵێنن و وه‌ك هه‌مو چین و توێژێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه كه‌سانی باش و خراپیان تێدایه.
ئه‌م فه‌توایه‌ی یه‌كێتی زانایان، پێش ئه‌وه‌ی بێڕێزی و ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م هاتووچۆ و كاركردنی ئافره‌تان بێت، ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزیه به‌رانبه‌ر شوفێرانی ته‌كسی و تاوانباركردنیانه، به شه‌هوه‌تبازی و شه‌ڕواڵپیسی!
ئه‌گه‌ربیانوی ئه‌م فه‌توایه ئه‌وه بێت، كه تا‌كسی جێگایه‌كه ژن و پیاوێك به ته‌نیا تێیدا ده‌مێننه‌وه، ده‌بێت مه‌لاكان وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌نه‌وه، بۆچی له ناو هه‌مووشوێنێكدا، تا‌كسی و له‌ناو هه‌مو توێژێكیش شوفێری تاكسیان هه‌ڵبژارد؟
ئاخر ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ته‌نیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاوێكه، ئه‌ی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و هه‌موو داموده‌زگا حكوومی و حیزبیه‌كان و نۆرینگه‌ی دكتۆره‌كان و ته‌نانه‌ت مینی ماركێته‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كان و دوكانی سه‌وزه‌فرۆشه‌كانیش، شوێنێك نین نێر و مێ تێیدا ته‌نیا ده‌بنه‌وه؟
مه‌گه‌ر ژن و كچه‌كان ناچنه دوكانه‌كانی جلكڕین و له ژووره بچكۆڵه‌كاندا، جله‌كانیان تاقی ناكه‌نه‌وه؟
ئه‌گه‌ر شوفێری تا‌كسی و ژن، مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر یه‌كتر، پیشه‌كانی تریش هه‌ر وان، به پیشه‌ی مامۆستای ئایینی و پزیشك و مامۆستایه‌تیشه‌وه، كه منداڵه‌كانیان فێر ده‌كه‌ن بنووسن و بخوێننه‌وه و ژماره‌كان كۆبكه‌نه‌وه.
ئه‌وانیش ته‌نیا به فه‌قیره‌كان ده‌وێرن، قسه له‌سه‌ر شوفێری تا‌كسی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوی خاوه‌ن كۆمپانیا و به‌رپرس و پیشه‌كانی تر ناهێنن.
قسه له‌سه‌ر مه‌شروبخواردنه‌وه‌ی قه‌راغ جاده‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ناوی هۆتێله پێنج ئه‌ستێره و شوقه گرانبه‌ها و مه‌زره‌عه‌كان ناهێنن!
ئه‌وان كه له شوێنێكدان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا ده‌شكێت، فه‌توا ده‌ركه‌ن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م وڵاته پڕاوپڕه له دیارده‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره، كه ده‌توانن هه‌وڵ بده‌ن ببن به به‌شێك له چاره‌سه‌ركردنی.
خۆ ئه‌وان له سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رقاڵتر نین، كه كاتی ته‌رخان كرد بۆ سه‌ردانیكردنی شه‌ڵته‌ره‌كانی داڵده‌دانی ئافره‌تان و چاوی به‌و ئافره‌تانه كه‌وت، كه له ناو داڵده‌كاندا، خۆیان شاردۆته‌وه.
ئه‌وانیش هه‌ر هیچ نه‌بێت، ده‌توانن چاوێك به كه‌یسه‌كانی شه‌ڵته‌ره‌كاندا بخشێنن، تا بزانن ئه‌و كچ و ژنانه‌ی خۆیان حه‌شارداوه، كه‌یسه‌كانیان به چییه‌وه په‌یوه‌سته و له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا، له ناو تاكسیه‌كاندا نا، به‌ڵكو له پشت دیوار و باڵه‌خانه خاوێنه‌كان، چی ده‌گوزه‌رێت.