کلیل و قوفڵەکەی ئابوری سەربەخۆی هەرێم

  • December 13, 2019
  • 287 Views
کلیل و قوفڵەکەی ئابوری سەربەخۆی هەرێم

لەوڕۆژەوە نەوت لەهەرێمی کوردستان دەرهێنراوە، هەتا ئەم ساتە کەباسی نەوت و داهاتەکەی دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و پارتی لەحکومەت، دەڵێن هەموی لەجانتاکەی ئاشتی هەورامی دایە، کەمێک وردتر لەگەڵیان بدوێی دەڵێن کلیلی جانتاکە لای ئامانجە کەیەکێتیە.

لەساڵی2007 وە حکومەتی هەرێم نەوت دەرەهێنێت هەتا ئەم ساتە بەسەر پەرەشتی ئاشتی هەورامی نازانرێت چۆن گرێبەست کراوە داهاتی نەوت و شیرینی نەوت بۆکێ و لەکوێداسەرف کراوە، لە مانگی 6 ساڵی 2014 ئەم کلیل و قوفڵە(ئاشتی و ئامانج) بڕیاری ئابوری سەربەخۆییان دا و ڕایانگەیان خۆمان نەوت دەفرۆشین و ڕادەستی عێراقی ناکەین و موچەی هاوڵاتیان خۆمان دابینی دەکەین، ماشاءللە جوان دابینتانکرد!

لە مانگی 6 ساڵی 2014 ئەم کلیل و قوفڵە(ئاشتی و ئامانج) بڕیاری ئابوری سەربەخۆییان دا و ڕایانگەیان خۆمان نەوت دەفرۆشین و ڕادەستی عێراقی ناکەین و موچەی هاوڵاتیان خۆمان دابینی دەکەین، ماشاءللە جوان دابینتانکرد!

ئەو دو زاتە نەک نەیان توانی سەرکەوتوبن لەکارەکەیان و موچە دابین بکەن بەڵکو وەک بینیمان بیدعەی ڕوبعە موچە دەستی پێکردو سوتەمەنیش بوبەبازرگانی بەسەر هاوڵاتیانداو باج و ڕسومات %100 زیادکرا، کەچی ئەم دو زاتە هەر وازیان نەهێنا جارجار بەدزیەوە ڕۆژی پێنج شەمە ئەفڕین بۆ بریتانیا بۆئەوەی گرێبەستی ژێر بەژێر بکەن، بەس خۆیان و قوباد و نێچیر و خوا دەیزانی چی دەکەن!

دوای ئەوەی کەهەمو کورد باسی نەوت و داهاتەکەیان دەکرد کەس نەیدەزانی داهات بۆ کێ دەچو تەنانەت کار گەشتە ئەوەی لەمەکتەب سیاسیەکانی خۆشیان هاواریان لێ هەستا، هەروەها بەسەر پەرەشتی ئەم کاکەیە(ئامانج)گرێبەست کرا لەگەڵ کۆمپانیای (دیلیوت) بۆ ئەوەی وردبینی بکات لەداهات و خەرجی نەوت، بەڵام لەئەسڵدا بۆسپیکردنەوەی ئەوپارانەبو کەلە بابەتی نەوت دا دیارنەمابو، کەچی دوای ئەم هەمو فرت و فێڵە لەداهاتی نەوت و گرێبەسەکانی نەوت و ڕێککەوتنی ژێربەژێری پەنجا ساڵەی لەگەڵ توڕکیا کەلەلایەن قوباد و نێچیر کرا لایەنی قوباد ئەم ئامانجەیە و لایەنی نێچیر ئاشتی هەورامیە، تازەبەتازە لەسەر شاشەکان دەیبینی باس لەوەدەکات کە دەبێت حوکمەتی عێراق موچەی پاشکەوتی موچەخۆران بداتەوە وەک بڵێی کاتێک لە مانگی 1 ساڵی 2016 بڕیاری پاشەکەوت درا بەواژۆی نێچیر ڤان بەرزانی و بە ئتیفاق لەگەڵ قوباد تاڵەبانی دا ئەوان لەبەغداد بارمتەبن و بەزۆر واژۆیان پێکرابێت!

کەواتە چیتر خۆڵ مەکەن بەچاوی خەڵکداو ئەوپاشەکەوتی موچەو نیو موچانەی لاتانە لەبری ئەوەی پاساوی لاواز و بێمانای بۆبهێننەوە بیگەڕێننەوە بۆخەڵک، چونکە ئێوە بەرپرسن لەو نەهامەتیانەی بەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستاندا هاتوە. وەسلام غالب محمد علی پەرلەمانتاری عێراق

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو