تەندروستی سلێمانی:رێژەی تووشبوون بەشەكرە كەمیكردووە

  • December 14, 2019
  • 257 Views
تەندروستی سلێمانی:رێژەی تووشبوون بەشەكرە كەمیكردووە

وڵات – تەندروستى

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە لە سەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان وەرگیراوە ، دەركەوتووە ئەمساڵ رێژەی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە بەراورد بە ساڵانی رابردوو كەمیكردووە.


بەپێی ئامارێك رێژەی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە لەساڵی 2017دا بریتی بووە لە 2772 نەخۆش و لەساڵی 2018 ژمارەی تووشبووانی شەكرە بەرزبۆتەوە بۆ 2997 ، بەڵام لەماوەی 11 مانگی رابردووی ئەمساڵ ژمارەی تووشبووانی شەكرە كەمیكردووە بۆ 2197 تووشبووی نوێ كەلەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان تۆماركراون.

هاوكات بەپێی ئامارەكان لەساڵی 2007 تاوەكو 1-12-2019 كۆی رێژەی تۆماكردنی تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لەسەنتەری شەكرە و كوێرەگلاندەكان گەیشتۆتە 33408 نەخۆش و لەو رێژەیە 18713 تووشبوویان لەڕەگەزی مێ و 14965 یان لەڕەگەزی نێر بوون.

س/ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو