عەلی باباجان:تورکیا لەژێر هەژمونی ئەردۆغاندا بەرەوتونێلێکی تاریك و دیکتاتۆریەت هەنگاودەنێت

  • December 14, 2019
  • 293 Views
عەلی باباجان:تورکیا لەژێر هەژمونی ئەردۆغاندا بەرەوتونێلێکی تاریك و دیکتاتۆریەت هەنگاودەنێت

وڵات

ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سەرۆكوەزیرانی پێشووی تورکیا پارتێکی نوێی دامەزراند بە مەبەستی رکابەریکردنی پارتی داد و گەشەپێدان، کە ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە مانگی حەوتی ئەمساڵ، ”عەلی باباجان” جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشووی تورکیاش دەستی لە ئه‌كه‌په‌ کێشایەوە و گوتی، تورکیا لەژێر هەژمونی ئەردۆغاندا بەرەو ”تونێلێکی تاریك و دیکتاتۆریەت” ھەنگاو دەنێت.

ئەحمەد داودئۆغڵۆ، پێشتر ئەندامی ئه‌كه‌په‌ و سەرۆكوەزیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و دۆستی نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بوو، بەڵام بەھۆی ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئەردۆغان و سیاسەتەکانی ئێستای، بە فەرمی داواکاری پێشکەشی وەزارەتی ناوخۆ کردووە بۆ دامەزراندنی “پارتی داھاتوو”.

رۆژی هەینی لە ئەنقەرە ئەحمەد داود ئوغڵو دامەزراندنی پارتی ئایندەی راگەیاند و لە وتەیەكدا جەختی كردەوە، كە حزبەكەی لە پێناو پێكهاتە و ئایینە جیاوازەكانی توركیا كاردەكات.
وتیشی، ریگەنادەن توركیا تەنها رێگە بۆ یەك ئاین و پێكهاتە خۆش بكرێت بەلكو دەبێت هەموو ئاین و ئاینزاكان كە توركیا گەشە بكەن، هەروەها رێگە بە گەنجەكان دەدرێت زیاتر ئازادبن و كاری جددیش لە پێناو خێزانەكان لە توركیا بگیردرێت. كە ئێستا بە هۆی سیاسەتی خراپەوە لە ژێر هەڕەشەدان.


باسی لەوەشكرد، پێویستە ئازادی رادەبڕین لە توركیا هەبێت و كۆتایی بە گوشارەكانی سەر رۆژنامەوانان بهێنرێت و چاكسازیش لە سیستەمی داد بكرێت.


ئەحمەد داود ئوغڵو، كە پێشتر یەكێك بوو لەسەركردە باڵاكانی ئاكەپەی دەسەڵاتدار، ماوەیەكە لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی تر، لەو حزبە كشابوونەوە.

دامەزراندنی پارتێكی نوێ لەلایەن هاوڕێیانی دوێنێی ئەردۆغان لە ئاكپارتی، لە كاتێكدایە لە هەڵبژاردنی رابردووی شارەوانییەكانی توركیا، ئەردۆغان لە شارە گرنگەكانی توركیا بەرانبەر بە جەهەپەی ئۆپۆزسیۆن دۆڕا، بەتایبەت لە ئیستانبوڵ كە شادەماری ئابووری توركیایە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو