وڵات
شه‌وی رابردوو له به‌غدا گرژی و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبوو، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون، له زیقار-یش ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كرایه پشوو.
خۆپیشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق به‌رده‌وامه، شه‌وی رابردوو له گۆره‌پانی وه‌سبه-ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، گرژی و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروستبووه، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
له پارێزگای زیقار-یش به‌هه‌مان شێوه خۆپیشاندان به‌رده‌وامه و هاتوچۆ له به‌شێكی زۆری شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان په‌كیكه‌وتووه، حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه‌ش ناچاربوو به‌هۆی خۆپیشاندان و نارهزایهتییهكانهوه ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه حكومییه‌كان بكاته پشوو.
له كه‌ربه‌لاش دۆخه‌كه به‌هه‌مانشێوه ئاڵۆزه و سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.