فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق ئاماری قوربانیەکانى بڵاوکردەوە

  • December 15, 2019
  • 409 Views
فیدراسیۆنى پەنابەرانى عێراق ئاماری قوربانیەکانى بڵاوکردەوە


هیوا خدر

بەپێی ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی پەنابەرانی عێراقی لە تەواوی ووڵاتان (٥٠٠٠،٠٠٠) پێنچ ملیۆن پەنابەری تێپەڕاندووە، نزیکی سێ ملیۆن هاووڵاتی عێراقیش لەناو خۆی عێراقدا ئاوارەو دەربەدەربوون، لە شارو ناوچەوکانیان لەو ڕێژەیەش نزیکی نیو ملیۆنیان لە ژێرچادرو خێمەدا لەکەمپەکان ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن.

بەهۆی جەنگ ونا ئارامی وململانێی سیاسی و ئابووری و گەندەڵی ئیداری و مەزهەبی و دینیەوە هیزە سیاسیەکان خەڵکی عێراق توشی چەندین کۆچی بەکۆمەڵ بۆتەوە ،لەماوەی چل ساڵی ڕابردوو بەتایبەتی لەساڵانی (١٩٧٩، ١٩٨٠، ١٩٩٠، ١٩٩١، ٢٠٠٦، ٢٠١٥.


تەنها لە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (١٥٠،٠٠٠) هەزار پەنابەری عێراقی بوونیان هەیە بەپێی ڕاپۆرتێکی فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش لە ساڵی ٢٠١٨ پەنابەرانی عێراقی لە نێو پەنابەرانی وڵاتانی عەرەبی لە ریزی پیشەوە بوون، بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی و مانەوەو وەرگرتنی مانەوەی هەمیشەی واتا (ڕەگەزنامە)ی ئەمەریکی.


بە پێی داتایەکی فەرمی ئەمەریکا تەنها لەساڵی ٢٠١٨ (٨٠٤٧) هەشت هەزارو چل وحەوت پەنابەری عێراقی مافی مانەوەیان وەرگرتوە، لەهەمان ساڵ و ڕێکەوتیشدا (١٠،٥٧٦) دەهەزارو پێنچ سەدو حەفتاو شەش پەنابەری عێراقی ڕەگەزنامەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان پێدراوە.


لە ووڵاتی تورکیاش ڕێژەیەکی یەکجار زۆری پەنابەری عێراقی لێیە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناخۆ بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا زیاتر لە (٢٠٠،٠٠٠) دووسەد هەزار پەنابەری عێراقی لێیە کە زۆربەیان خۆیان ناونوسکردوە لە رێکخروای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران(UNHCR).


هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨دا (١١٤،٥٣٧) سەدو چواردە هەزارو پێنچ سەدو سی و حەوت پەنابەر لە تەواوی نەتەوە جیاوازەکان ڕوویان لە تورکیا کردووە بەشێکیان بە خاڵە سنورە فەرمیەکان و بەشێکیشیان بە سنوری نایاسایی و داوای مافی پەنابەرێتی کردووە.

لەو ڕێژەیەش (٦٨،١١٧) شەست و هەشت هەزارو سەدو حەڤدە پەنابەریان عێراقی بوون کە زیاترە لەنیوەی تەواوی پەنابەران.


هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا بەپێی داتایەکی فەرمیان لەساڵی ٢٠١٨ (٢٦٨،٠٠٣) دووسەدو شەست و هەشت هەزاروو سێ پەنابەر دەستگیرکراون کە بەنیازبوون بە نایاسایی بپەڕنەوە بۆ یۆنان و وڵاتانی تری ئەورووپی.


لەو ڕێژەیە (١٧،٦٢٩) حەڤدەهەزارو شەسەدو بیست و نۆ پەنابەریان عێراقی بوون .
لە سەرەتای ئەم ساڵیشەوە لەدوای ڕێکەوتی ١/١/٢٠١٩ تا ڕێکەوتی ٢٧/١١/٢٠١٩ (٤١٤،٣٧٣) چوارسەدو چواردە هەزارو سێ سەدو حەفتاو سێ پەنابەر دەستگیرکراون کە بەهەمان شێوە بە ڕێگاو سنوری نایاسایی بەنیازی پەڕینەوەبوون بەرەو یۆنان و ووڵاتانی تری ئەورووپی.لەو ڕێژەیەش ( ١١،٥٣٥) یانزە هەزارو پێنچ سەدو سی و پێنچ پەنابەر عێراقیبوون.

ئاماری ژیان لەدەستدانی پەنابەرانیش لە نێو دەریاو ڕێگا سنوریەکانی تورکیاش لەساڵی ٢٠١٨ (١٣٤) سەدو سی چوار پەنابەربووە.

لەهەمان ساڵیشدا لەنێو شارەکانی تورکیاش (٦٧)شەست و حەوت پەنابەر ژیانیان لەدەست داوە.
لەسەرەتای ئەم ساڵیشەوە تاوەکو ڕێکەوتی ٢٧/١١/٢٠١٩ ڕێژەی قوربانیەکان وژیان لەدەستدانی پەنابەران بەرزبۆتەوە بۆ (١٦٦) سەدوو شەست و شەش پەنابەر کە لە ناو دەریاو خاڵە سنوریەکانی تورکیا دا ژیانیان لەدەست داوە،هەروەها لەنیو شارەکانی توکیادا (٢٠) پەنابەرژیانیان لەدەست داوە .


بەهۆی نەناسینەوەی ناسنامەی زۆربەی ئەو پەنابەرانەی ژیانیان لەدەست داوە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران نەیانتوانیوە ڕەگەزنامەی ئەو قوربانیانە بە داتا دیاری بکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو