وڵات
له پله‌به‌ندی ساڵانه‌ی چالاكترین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كانی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى پارێزگاى سلێمانى ئاماژەى بەوەکردوە ، له سه‌ردانی وه‌زیرى گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بۆ شاری سلێمانی، مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه پله‌به‌ندی ساڵانه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتیه‌كان كراوه و سلێمانی له‌ڕوی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه پله‌ی یه‌كه‌می له ریزبه‌ندیی چالاكترین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا وه‌رگرتوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ساسان عه‌ونى وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان به‌خاڵێكی گه‌شی رووی بواری گه‌شتیاری وه‌سفكردوه.
لەگەڵ ئەوەى لەچەندساڵى ڕابردوو تەواوى پرۆژەکانى پارێزگاى سلێمانى ڕاگیراون وبەشیک لەناوچەگەشتیاریەکانى وەک پێویست خزکوتگوزارى وپرۆژەکانى نەوژەنکردنەوەى تێدا جێ بەجێ نەکراوە.
بەدەست هێنانى پلەى یەکەم لەسەر ئاستى پارێزگاکانى هەرێم، دەبێت وا لەبەرپرسانى وکاربەدەستانى پارێزگاى سلێمانى بکات خزمەتى زیاتر بەم پارێزگایە بکەن،بۆئەوەى ناوچەگەشتیاریەکانى بەڕوى گەشتیارانى ناوەوە ودەرەوەى هەرێم واڵابکرێت و ئابوورى پارێزگاى سلێمانى بوژاندنەوەیەکى باش بەخۆیەوە ببینێت.