وڵات
عێراق مووچەی ١٢ مانگی ٢٠١٩ فەرمانبەرانی هەرێمى کوردستانى رەوانەکردوە،بەڵام هۆکارى دابەشنەکردنى لەلایەن هەرێمەوە بەسەرفەرمانبەراندا ناڕونەوە،ئەوان لێى بەرپرسیارنین.
پارێزەرانی خۆبەخش ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند،دواى ئەوەی لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان لەسەر وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق وهەرێمی کوردستان تۆمارکردوە سەبارەت بە دابەشنەکردنی مووچەی ٣ مانگی ئەم ساڵی فەرمانبەران ، وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی دادگای داوەتەوە ، بەڵام تائێستا وەزارەتی دارایی هەرێم هیچ ڕونکردنەوەیەکى بڵاو نەکردۆتەوە.
لەکاتێکدا لەچەند ڕۆژى ڕابردوو وەزیرى داراى هەرێم لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد کە حکومەت ٨ موچەى فەرمانبەران قەرزدارە،هەردواى لێدوانەکەى وەزیرى داراى بەشێکى زۆر لەفەرمانبەران ومامۆستایان وچالاکانى کۆمەڵى مەدەنى هێرشى توندیان کردەسەروەزیرى داراى هەرێم چەندین خشتەى راست ودروستى موچە خوراوپاشەکەوتەکانى لاى حکومەت تێدا ڕوونکرابوەوە،دوا یەک ڕۆژ وەزیرى داراى هەرێم بڵاوکراوەیەکى بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق سەبارەت بە سکاڵاکەی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردووە، بەغدا مووچەی ١٢ مانگی ئەم ساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە و ئەوان بەرپرسیارنین لە دابەشنەکردنی مووچەی ٣ مانگی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان تا ئێستا وەڵامی دادگای فیدراڵی نەداوەتەوە.
دەقی بەیاننامەکەی گروپی پارێزەرانی خۆبەخش:
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری خۆبه‌خش به‌وه‌كاله‌تی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر سكاڵایان تۆماركرد له‌دادگای فیدراڵی له به‌رواری ٣١/٧/٢٠١٩ سه‌باره‌ت به مووچه خوراوه‌كانی سێ مانگی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ھه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ھه‌رێم.
به‌گوێره‌ی قانوونی دادگاكه پێویسته له‌سه‌ر داوا له‌سه‌ركراو له‌ماوه‌ی دوو ھه‌فته له‌به‌رواری ئاگادار كردنه‌وه وه‌ڵامی دادگا بده‌نه‌وه، تا وه‌ڵامه‌كه نه‌گه‌ڕێته‌وه دادگا ناتوانێ ڕۆژی دادبینی دیاری بكات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ له‌ماوه‌ی یاسایی خۆیدا وه‌ڵامی دادگای داوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئێمه له‌ساڵی ٢٠١٩ دا ھه‌موو مانگێك له‌كاتی خۆیدا بودجه‌ی ته‌واوی ھه‌رێممان ناردوه‌و به‌رپرسیار نین له دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌كان، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی ھه‌رێمه‌وه ھه‌یه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا‌و سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چوار مانگ و نیو وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵامی دادگایان نه‌داوه‌ته‌وه، ھه‌رچه‌نده دادگا له‌ڕێگای نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی ھه‌رێم له‌به‌غدا به نوسراوی ژماره (٧٦٨٥) له به‌رواری ٢٠١٩/٨/٥ ئاگادارینامه (ته‌بلیغه‌كه)ی بۆیان ناردوه، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر ھه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین تا سكاڵاكه ده‌گه‌یه‌نینه ئه‌نجام.
له‌گه‌ڵ رێزداگروپی پارێزه‌رانی خۆبهخش١٦/١٢/٢٠١٩