شکۆ و کەرامەتی خوێندنگەکان بپارێزن

  • December 16, 2019
  • 407 Views
شکۆ و کەرامەتی خوێندنگەکان بپارێزن

لەئەکاونتى تایبەتى دارا ئەنوەر زۆراب وەرگیراوە

نەخێر… بۆ خێرو سەدەقەو زەکات بۆ قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان

خوێندنگە شوێنێک نیە زەکات و خێرو سەدەقەی پێ بکرێت.
خێرو سەدەقەو زەکات ، بەرهەمی بیری ئایینی وخێڵەکی عەقڵ دواکەوتووەکانە .

خوێندنگە دامەزراوەی حکومی یەو ئەرکی حکومەتە پێداویستی خوێندنگەو خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندان و سۆشیەل ۆورکەرو کارگوزارو باخەوان و پاسەوان دابین بکات و ژیان و شکۆیان بپارێزێت.

ئێستا لە هەموو دونیای پێش کەوتوو سیستەم حکومەتەکان بەڕێوە دەبات ، سیستەم دامەزراوەکان بەڕێوە دەبات ، سیستەم ژیان و پێداویستی مرۆڤەکان بەڕێوە دەبات.
خێرو سەدەقە ، مرۆڤی بچوکت بۆ دروست دەکات ، لێدانە لە کەرامەتی مرۆڤ ، دواجار ڕەنگە کەسێتی تێک شکاو دەرون ڕوخاوو دروست بکات.

ئەزموونی مزگەوت ، نابێت بۆ خوێندنگەکان دوبارە بکرێتەوە ،سەردەم سەردەمی سەدەی بیست و یەکە .

ئیدعایی گشتیشمان سیستەمی بەریتانی یەو بریتیش کانسیلە

دروست کردنی کەسێتی بەهێزو کاریگەر بۆ مرۆڤایەتیش ، بە خێرو سەدەقە و زەکات دروست نابێت.


ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو