“دژى نەیارەکانمان دەست دەخەینە ناودەستی یەك بۆسەرخستنی یەكێتی”

  • December 16, 2019
  • 273 Views
“دژى نەیارەکانمان دەست دەخەینە ناودەستی یەك بۆسەرخستنی یەكێتی”

وڵات

لاهور شێخ جەنگیی رایگەیاند، لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەی نەهاتونەتە كۆنگرە دەست دەخەنە ناو دەستی یەك بۆ سەرخستنی یەكێتی، راستە ناڕەزاییش هەیە ،نەیارەکانیانیشمان دەیانەوێت ئەو ناکۆکیانە زیاتر بکەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠١٩/١٢/١٦، ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێكیدا بڵاکردەوە تێیدا لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاریی/ زانیاریی رایگەیاندوە”چەند رۆژێكی گرنگمان لە پێشە تا بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و پێویستە لەو ماوەیەدا خۆمان ئامادە بكەین، چونكە ئەركە قورسەکە دوای كۆنگرە دەستپێدەكات”.

جەختى لەوەشکردۆتەوە” لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەى نەشهاتونەتە كۆنگرە دەست دەخەینە ناو دەستی یەك بۆ سەرخستنی یەكێتی و ئەو بەرنامەیەی لە كۆنگرەی چوارەم بڕیاری لێدەدرێت”.

لاهور شێخ جەنگیی ئەوەشى ڕاگەیاندووە “راستە هەندێک ناڕەزایەتی هەیە لە ناو حزبەکەدا و بەشێک لە نەیارەکانمان دەیانەوێت ئەو ناکۆکییە زیاتر بکەن، بەڵام دەبێت ئێمە بە هەموومان هەوڵبدەین ئەو ناڕەزایەتییە نەهێڵێن.”

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو