وڵات
مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، لەم رۆژانەدا هەنگاوی پراكتیكی دەنرێت لەبارەی گەیشتن بە یەكڕیزیی كورد لە رۆژئاوای كوردستان، سوپاسی باشوری كوردستانیش دەكات، كە لەو چوارچێوەیەدا هەڵوێستی ئەرێنیی هەبووە.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە لە تویتێكدا نوسیوێتی، بەردەوام دەبن لە هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بە یەكڕیزیی كورد لە رۆژئاوای كوردستان لە كەشێكی ئەرێنیدا، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژانی داهاتوو هەنگاو دەنرێت بۆ دروستكردنی متمانە لەو بارەیەوە.
عەبدی سوپاس و پێزانینی بۆ باشوری كوردستانیش دەربڕێوە، بەو پێیەی هەڵوێستی ئەرێنی هەبووە لە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە یەكریزیی كورد لە رۆژئاوا.
