تابلۆى دوو ئۆتۆمبێلى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەڵگرى یەک ژمارەن بەپێى ڕێنمایەکانى هاتووى هەرێمیش ئەم کارە “پێچەوانەى یاسایە”.
لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆی (سێشەممە، 17ی کانونی یەکەمی 2019) سێ سەرۆکایەتییەکەى هەرێمى کوردستان و گەیشتنى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەت بۆ بارەگاى دیوانى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان تابلۆی دووان لە ئۆتۆمبێلەکانى دەرکەوتن کە هەڵگرى هەمان ژمارەن کە بریتییە لە (321632 هەولێر).

بەرپرسێکى باڵاى ، هاتووچۆی سلێمانی ئەوەى ڕایگەیاند “بەهیچ شێوەیەک لەهیچ وڵاتێکدا ڕێگەپێدراو نییە دوو ئۆتۆمبێل هەڵگرى هەمان ژمارەبن بۆهیچ کەس وهیچ مەبەستێک یاسایی نیە”.
ئەوبەرپرسەى هاتووچۆی سلێمانی جەختى لەوەشکردۆتەوە، کاتێک ژمارەیەک دەدرێت بە ئۆتۆمبێلێک، سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە لە ساڵانەکەیدا دەنوسرێت و دەبێت بەناسنامەی ئەو ئۆتۆمبێلە و نایاساییە بدرێت لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە، چونکە ئەو ژمارەیە هی یەک ئۆتۆمبێلە بۆهیچ ئۆتۆمبێلێکى تر ناگونجێت هەمان ژمارە هەڵبواستێ.
لەهیچ بڕگە ومادەیەکى یاساکانی هاتووچۆشدا هیچ خاڵێک نییە تایبەت بێت بەوەی، بەرپرسێکی حکومی جیا بکاتەوە و ڕێگای پێبدات ئەو کارە بکات.
لەهەرێمى کوردستان زۆرن ئەو یاسایانەى بەشێکى زۆرى هاوڵاتیان دەگرێتەوە، بەڵام بەرپرسە باڵاکانى حکومەت وحزب جێبەجێى ناکەن دیارترین یاسا قەدەغەکردنى ئۆتۆمبێلى جام ڕەش لەهەرێمى کوردستان ساڵانێکە کەوتۆتەبوارى جێ بەجێ کردنەوە،بەڵام زۆرن ئەوبەرپرس وکاربەدەستانەى خۆیان یاساکان جێ بەجێ ناکەن .