وڵات – هەمەڕەنگ
ئەلۆڤێرا بە ڕووەكێكی نەمری ناودەبرێت ئەم ڕوەكە بۆچەندین چارەسەری جوان كاری و تەندروستی بەكاردێت هەروەها چەندین سودی هەیە لەوانە:
پێست: سابون یاخود جێڵی ئالوڤێرا چەندین ماددەی بەسودی تێدا یە بۆ پێست وەك گلیسرین، سۆدیۆم، پلامەت، كاربۆناتی سۆدیۆم، كە ئامانە زۆر بەسودن بۆ پێست یارمەتی سپیكردنەوەو جوان كردنی پێست دەدەن.
– دەجەنگێت دژی پیری: ئالوڤێرا یارمەتی دەرێكی باشە لە نەهێشتنی نیشانەكانی پیری.
– زیپكە لادەبات: جێڵی ئالوڤێرا چارەسەرێكی سەرسوڕهێنەرە لە نەهیشتنی زیپكەی سەرپێستدا.
– دەبێتە هۆی گەشەكردنی قژ: ئالوڤێرا دەبێتە هۆی چالاك كردنی مووەكانی سەرو هەروەها گەشەكردنی بەهۆی ئەوەی كە سوڕی خوێن چالاك دەكات لە بن سەردا هەروەها چەندین ڤیتامینی بەسودیشی تێدایە كەئەمەش یارمەتی دەرە لە وەستانەوەی قژوەرین.
– دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازاری جومگەكان: بە لێدانی ئەم جێڵە بۆ سەر ئەوجێگایەی كە ئازاری هەیە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئازارەكەی.
– بەكاردیت بۆ دروست كردنی دەرمانی شێرپەنجە:ئالوڤێرا بەكاردەهێنرێت بۆ دروستكردنی چەندین دەرمان دژ بەنەخۆشی لەوانەش دەرمانی شێرپەنجەی.