چەند داواكاریەكی بەپەلە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان

  • December 21, 2019
  • 408 Views
چەند داواكاریەكی بەپەلە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان

وڵات – تەندروستى


د.مسعود مستەفا- خوێندكاری دكتۆرا لە نەخۆشیەكانی مناڵان
هەمووتان ئاگاداربن پەتای نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە بڵاوە چەند ڕێنمایەكی خێرا بۆتان دەنوسم هەر كەسەو لای خۆیەوە شەیری بكات و بڵاوی بكەنەوە
ڕێنمایەكە بۆ هەموو لایەكە بەتایبەت مناڵەكان لەناو مناڵەكانیش مناڵی خوار یەك ساڵ
١-تكایە هەتا ئەتوانن دوور كەونەوە لەو كەسانەی توشی پەتاكە بوون
٢-هەتا ئەتوانن ماسك بەكار بێنن ئەگەرنا بەكاهێنانی كلێنس و دەست سڕ بەتایبەت بكاتی پژمین
٣-تكایە گرنگی زۆر بدەن بە پاك و خاوێنی شۆردنی دەست و دەمو چاو بە ئاوو سابون
٤-زۆر خێرا فڕێدان و دوور خستنەوەی هەموو ئەو شتانەی لە سڕین و خاوێن كردنەوەی دەمو چاو بەكار هاتووە
٥-دوور كەوتنەوە لە گەشت كردن و ڕۆیشتن بۆ شوێنە قەڕەباڵغەكان
٦-تكایە تكایە زۆر ئاگاداری ئەو مناڵە بن كە تەمەنیان لە خوار یەك ساڵەوەیە تكایە ئەو كەسەی توشی پەتاكە بووە بەهیچ شێوەیەك نزیك نەبێتەوە لە مناڵەكە
٧-ئەگەر بگونجێت تەنها یەك كەس شیر بداتە مناڵەكە كاتی پێدانی شیری قوتو وەئەبێت هەموو جارێك بە ئاوو سابون دەستی بشوات
٨-ئەو دایكانەی تەنها شیری خۆیان دەدەن بە مناڵ تكایە گرنگی زۆر بدەن بە پاك و خاوێنی پێش شیر پێدان و دوای شیر پێدان شۆردنی دەست بە ئاوو سابون هەروەها ڕۆژانە بەلایەنی كەمەوە جارێك سنگی بشوات
٩-نەڕۆیشتن بۆ سەردانی ئەو كەسانەی لە سەفەر گەڕاونەتەوە وەئەگەر هەر ڕۆیشتن تكایە مناڵ مەبەن لەگەڵ خۆتان
١٠-ئەگەر بگونجێت مناڵی توش بوو بە پەتای كۆئەندامی هەناسە بۆی بكرێت بە پشوو نەچێتەوە بۆ قوتابخانەو باخچە بەتایبەت مناڵی باخچەی ساوایان و دایەنگاكان
١١-هەروەها گرنگی دان بەخواردنی تەندروست بۆ مناڵە چاوگەشەكان
بەهیوای سلامەتی بۆ هەموو لایەك

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو