هەولێر:گەنجێک دەستڕێژى گولەى لە برایەکى خۆى کرد و کوشتی

  • December 21, 2019
  • 329 Views
هەولێر:گەنجێک دەستڕێژى گولەى لە برایەکى خۆى کرد و کوشتی

وڵات

لە کۆمەڵگای شاوێس ی سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە گەنجێک دەستڕێژى گوللەى لە برایەکى خۆى کرد و کوشتی.

رائید هۆگر عەزیز وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر رایگەیاندووە:” ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 21/12/2019 لە کۆمەڵگەى شاوێس-ى سەر بە پارێزگاى هەولێر بەهۆى کێشەیەکى خێزانییەوە شەڕ و دەمەقاڵێ کەوتووەتە نێوان دوو برا، پاشان برایەکیان دەستڕێژى گوللەی لە براکەى کردووە بە ناوى (ش) کە تەمەن 29 ساڵە، دواى گەیاندنى بۆ نەخۆشخانە بەهۆى سەختى برینەکەى گیانى لەدەست دا”.

 وتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند: “تەرمى کوژراوەکە رەوانەى پزیشکى دادى هەولێر کراوە بەمەبەستى ئەنجامدانى توێکارى”.

ئاماژەى بە ئەوەشکرد”دواى رووداوەکە هێزەکانى پۆلیسى هەولێر گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەشیان کردووەتەوە، گەڕان بەدواى تۆمەتبارەکەش دەستى پێکردووە”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو