عێراق:خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت

  • December 22, 2019
  • 281 Views
عێراق:خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت

وڵات

بۆ گۆڕینی سیستمی سیاسی و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان، ئەمڕۆ جارێكی دیكە خۆپیشاندانی فراوان دەستی پێكردەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، لە شارەكانی باشوری عیراق و بەغدا خۆپیشاندانی فراوان دەستی پێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان لە پارێزگاری زیقار پشووی فەڕمی ڕاگەیەندراوە و پێكدادانیش لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە بەسرە ڕوویداوە.

خۆپیشاندانی فراوان نزیكەی دوو مانگە لە عیراقدا بەڕێوەدەچێت و تائێستا سەرۆك وەزیرانی دەستی لەكاركێشاوەتەوە و مووچەی پلەباڵاكانیش بۆ نیووە كەمكراوەتەوە.

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عیراق ئاشکرای دەکات، کە لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە لانیکەم 485 کەس کوژراون، لەگەڵ برینداربونی 27 هەزار کەسی دیکە.


خۆپیشاندانەکانی بەغدا و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق، لەسەرەتای تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامی ھەیە، بەھۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عیراقیان ناچارکرد، واز لە پۆستەکەی بھێنێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو