كۆمپانیایەکی پارتی٢٠بیرەنەوتی كەركوكی داگیرکردەوە

  • December 22, 2019
  • 263 Views
كۆمپانیایەکی پارتی٢٠بیرەنەوتی كەركوكی داگیرکردەوە

وڵات

پارتیی دیموکراتی کوردستان ٢٠ بیرە نەوتی كەركوكی داگیرکردوە، كۆمپانیای كاری سەر بەپارتییش رۆژانە ٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێدەفرۆشێت و رادەستی عێراق ناکاتەوە.

غالب محەمەد ئەندامی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند لە كەركوك و لە ناوچەی جاستان، كۆمپانیای كاری سەربە پارتی دەستی بەسەر ٢٠ بیرە نەوتدا گرتووە كە هەر رۆژێک٢٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێ بەرهەم دەهێنێت و دەی فرۆشێت.

وتیشی: ئەو بیرە نەوتانە بەشێوەیەک بەیەكترەوە بەستراون، لەلایەن كۆمپانیای كارەوە و یەك قوفڵیان هەیە، هەربۆیە كۆمپانیاكە ئێستایش قوفڵەكەی رادەستی عێراق نەكردووە خۆی نەوتەكە هەناردە دەكات و دەی فرۆشێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عێراق جەختیکردەوە: لە كێڵگەی نەوتی عەینزالە كە ٤٢ بیرە نەوتە، بەشێكیان تا ئێستا لەلایەن عێراقەوە كۆنتڕۆڵكراون، هەروەها بەشەكەی تریان لەژێر كۆنتڕۆڵی لایەنە پەیوەندییدارەكانی حکومەتی هەرێمدان، من تائێستا چەندە شارەزام لەبواری نەوت و بەدواداچوون دەكەم، نەمزانیووە ئەو بیرانە لەژێر كۆنتڕۆڵی عێراقدا نییە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو