قسەیەكی تر لە بارەی كۆنگرەی یەكێتیەوە

  • December 22, 2019
  • 290 Views
قسەیەكی تر لە بارەی كۆنگرەی یەكێتیەوە

لەتیف فاتیح فەرەج

دواجار سەرەڕای چەندین دواخستن و كەندولەند و لەمپەر یەكێتی كۆنگرەی چوارەمی خۆی بەست، راستی دەبوو ئێستا لانیكەم كۆنگرەی حەوت یان هەشت با، بەڵام بڕیاری كۆنگرە و دیاریكردنی رۆژەكە و گەیشتنە ئەم ئەنجامە نەك كەم نیە، بگرە جۆرێكە لە بوێری. 

 ئەوەش لەبەرئەوەی لە چەند ساڵی رابردوودا یەكێتی لە لایەكەوە زۆر لە پرسی سۆسیال دیموكرات دوركەوتبوەوە ، لەلایەكی ترەوە بەشێكی دیاری سەركردەكانی بازاڕو سیاسەتیان تێكەڵ كردبوو، هەڵبەت كێشەی هەرە گەورەش نەبوونی مام جەلال بوو، ئەو پیاوەی هەموو جارێك دەیتوانی بەشێوازی خۆی كۆتایی بەگرفت و كێشەكان بێنێت .

لەو بارودۆخەداو دەستوەردانی بەردەوامیش لە ناوخۆو دەرەوە لە كاروباری یەكێتی، هەمیشە هۆی دواكەوتن و شكستی هەوڵەكانی بەستنی كۆنگرە بوون، ئەگەر چی لەگەڵ زاڵبوون بەسەر كێشە ناوخۆیەكانی یەكێتی و گەیشتنە رێكەوتن وایكرد كۆنگرەی چوار بڕیاری كۆتای لێبدرێت، چاوەڕوانی خەڵك بە گشتی نەك یەكێتیەكان لەم كۆنگرەیە بوونەوە خۆی ” خۆیی بوونەوەی یەكێتی ” یە خۆیی بوونەوە بۆ داكۆكی لە خەڵك بۆ گەڕانەوە بۆ نێو خەڵك و بۆ بوونی قسەو جیاوازی، چونكە لە ڕاستیدا بمانەوێت یان نا یەكێتی دەمێك بوو هیچێكی ئەوتۆی نەبوو بۆ ووتن .

دەبوو ئێستا لانیكەم كۆنگرەی حەوت یان هەشت با

ئێمە لە دوای كۆنگرە چاوەڕێی مۆدێلێكی نوێی حزبایەتی لەو حزبە دەكەین، چاوەڕێی قووڵبوونەوەی گیانی تولەرانس و ئەوی تر قبوڵكردن و بە نەفرەتكردنی جیاوازی نەرێنی و سڕینەوەی یەكتر لە دەرەوەو ناوەوەی ئەو حزبە دەكەین، لانیكەم لەبەر ئەوەی ئەو حزبە هێشتا دەرفەتی بەردەوامی لە بەردەمیدایە و مەرگی سكرتێرە كاریزماكەی نەبووە هۆی هەڵوەشانەوە ‌و سڕبوونی، گەرچی پاشەكشەشی پێوە دیار بوو.

 یەكێتی لە دوای كۆنگرە بەرپرسیارەتی گەورەی لە ئەستۆیە بۆ پاراستنی تەناهی ئەم سنورو ناوچەیە ‌و ئاشتبوونەوەی ریشەیی لەگەڵ گۆڕان و ئاشتكردنەوەی هەموو ئەوانەی بە هەر هۆیەك لێرەو لەوێ‌ ناهەقیان بەرانبەر كراوە، ئاشتكردنەوە یانی كۆتایهێنان بە دڕدۆنگی و گێڕانەوەی متمانە و لەبری درێژەدان بە ناجۆری و ناتەبایی پەیڕەوكردنی بژاردەی دووەم كە پێكەوەیی و پێكەوە هەڵكردنە، لە نێوان جیاوازی ئەرێنی و نەرێنیدا هەڵبژاردنی جیاوازی ئەرێنی و هتد 

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو