مانگی داهاتوو عێراق ئۆتۆمبێلی خۆی بەرهەم دەهێنێت

  • December 23, 2019
  • 291 Views
مانگی داهاتوو عێراق ئۆتۆمبێلی خۆی بەرهەم دەهێنێت

وڵات – هەمەڕەنگ


کۆمپانیای گشتی بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل و ئامێرەکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق ئاشکرایکرد، مانگی داهاتوو راستەوخۆ دەست بە بەرهەمهێنانەوەی ئۆتۆمبێلی جۆری گرەیت وۆڵ دەکەنەوە.


حسێن ئەحمەد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کارەکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری گرەیت وۆڵی چینییان بە رێژەی 95٪ تەواوکردووە.


هەروەها دەڵێت، لە قۆناغی یەکەمدا ئامێرو کەلوپەلی 30 ئۆتۆمبێلی جۆری پیک ئابیان هێناوەو مانگی داهاتووی 2020 راستەوخۆ دەست بە بەستیانیان دەکەن و دواتر دەیانخەنە بازاڕەوە تا بزانرێت خواستیان لەسەر دەبێت یان نا.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو