هیندستان لە دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیک بونەتەوە

  • February 7, 2020
  • 247 Views
هیندستان لە دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نزیک بونەتەوە

وڵات:

لەکاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا  گیان لەدەستدەدەن و تەشەنەکردنی ڤایرۆسکە لە جیهاندا بەشێوەیەکی ترسناک لە فراوانیدایە، گروپێک زانای هیندی لە ئوسترالیا لە دۆزینەوەی دەرمانێکی پێکوتان بۆ ڤایرۆسەکە نزیک بونەتەوە.

تیمەکە لەلایەن د. ئێس ئێس ڤاسانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و ماوەی هەفەتەیەکە بەچری سەرقاڵی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەن لە ڤایرۆسەکە، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردو لەبەرگرتنەوەی کۆپیەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا-یان راگەیاند، کە یەکەم دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەیە کە لەدەروەی وهان گەشەیکردبێت و بە” ئومێدێک بۆ دۆزینەوەی چارەسەر” ناوی دەبەن.

لەو بارەیەوە د.ڤاسان ئاشکرایکردوە، لە ئێستادا تیمەکە سەرقاڵی زیادکردنی ژمارەی ڤایرۆسە لەبەرگیراوەکەن تا بەتەواوی لە تایبەتمەندیەکانی بکۆڵنەوە.

ڤاسان دەشلێت “بەگوێرەی ئەو داتایەنی لە ئێستادا لەسەر ڤایرۆسەکە کۆکراوەتەوە، بەرچاورونیەکی باش بۆ بەرهەمهێنانی دەرمانێکی گونجاو هەیە.

هاوکات، نوێترین توێژینەوەی پەیمانگایەکی چینی رێگای پەڕینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەمشەکوێرەوە بۆ مرۆڤەکان دەخاتەڕو، کە ئەویش ئاژەڵێکە گۆشتەکەی پڕکڕیارە لە بازارەکانی خواردنی چیندا.

ئەمرۆ هەینی توێژەرانی وڵاتی چین زانیاری نوێیان سەبارەت بەپەیوەندى نێوان ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ شەمشەکوێرەوە بۆ مرۆڤ راگەیاند و بەگوێرەی توێژینەوەکەیان لە رێگای ئاژەڵی پانگۆلینەوە بوە، کە گۆشتەکەی پڕبازارترینە لە بازەرەکانی ئاسیای رۆژئاوا و چیندا.

کۆتایی مانگی رابردو، زانایانی وڵاتی چین رایانگەیاند، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیکی سێ مانگ دەخایەنێت، هەفتەی رابردوش ئاژانسی ئینەتەرفاکسی روسی لەزاری وەزیری تەندروستی روسیاوە بڵاویکردەوە، کە لەماوەی هەشت بۆ ١٠ مانگدا ڤاکسینێکی کاریگەر دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستدەکەن.

ڤایرۆسەکانی کۆڕۆنا ( Coronavirus) گروپێک ڤایرۆسن کە توشی مەمکدارەکان دەبن، لەوانەش مرۆڤەکان و باڵندەکان، لە مرۆڤەکاندا، دەبێتە ھۆی ژەھراویبونی ھەناسەدان بە نەرمی، بەڵام لە ھەندێک باردا دەکرێت کوشندە بێت، لە مانگا و بەرازەکاندا دەکرێت ببنە ھۆی سکوونیان لە کاتێکدا لە مریشکەکاندا دەبیتە ھۆی ژەھراویبونی بەشیھەناسەدانی سەرەوە، تا ئێستا ھیچ دەرمانێکی پێکوتان و حەبێک بۆ چارەسەر و ڕێگرتنی ئەو ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.

تا ئێستا سەرجەم ئەو توشبوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە بەڕەگەز چینین، لەكاتێكیشدا لە ٢٥ناوچەی دەرەوەی چین توشبو بەو ڤایرۆسە تۆماركراوە، ئاماژە بەوەدەكرێت سەرجەمیان راستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەریەككەوتنیان لەگەڵ خەڵكی چین و بە دیاریكراویش شاری وهان هەبوە.

بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی چین، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیانلەدەستداوە گەیشتوەتە ٦٣٦ کەس و ٣١ هەزار و ٥١٥ كەسی دیكەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو