وڵات:
سوپاى توركيا لە چوارچێوەی ناردنی پشتیوانی سەربازی، ژمارەیەک تانكى رەوانەى خاڵەكانى چاودێرى لە ئيدلب كرد.
كاروانى بارهەڵگرەكان کە ژمارەیەک تانكيان لە يەكە سەربازييە جياوازەكانى توركياوە هەڵگرتبوو، بە شارۆچكەكانى هاسسا و كركهانى هاتاى تێپەڕى و گەيشتە رەيحانلى.
ئەو تانكەكان كە ژمارەيان ٢٠ دانە دەبوو لەلايەن سەربازەكانەوە لەسەر بارهەڵگرەكان داگران و لەژێر چاودێرييەكى چڕدا بەرەو خاڵەكانى چاودێرى لە ئيدلب ڕەوانە کراون.
ناردنى ئەو تانكانە بەمەبەستى پاڵپشتكردن و بەهێزكردنى خاڵەكانى چاودێرى توركيا لە ئيدلب ناردران.