گروپێکێ شۆڕشگێڕی کوردانی ئێران پەنا دەبەن دامەزراوەیەکی لۆبیکردن لەپێناو بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئیدارەکەی ترەمپ.
گروپێکی چەکداری کوردانی ئێران بۆ گەیشتن بە ئیدارەی ترەمپ دامەزراوەیەکی لۆبیکردنیان بە کرێ گرتووە.
بەپێی چەند دۆسیەیەک کە لەم دواییانەدا ئاشکرابووە، حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران لە مانگی دێسەمبەردا، ڕێکەوتنێكی لەگەڵ کۆمپانیایەکی بواری ڕاوێژکاری یاسایی کردووە بەناوی “کۆوجنت لۆ گروپ” بەمەبەستی برەودان و پەرەپێدانی پەیوەندیی و هاوکاریی لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا.
کۆمپانیەکە 40 هەزار دۆلاری پێدراوە وەکو پێشەکی بۆ ڕێکخستنی تاقە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جێبەجێکاری ئێستای ئەمریکا هەروەها بۆ تاقە چاوپێکەوتنێکی میدیایی لە ئەمریکا.
هەرچەندە کۆوجنت مامەڵەی ڕووبەڕووی لەگەڵ سەڵاح بایزیدی، نوێنەری کۆمەڵە لە ئەمریکا دەبێ بەڵام گرێبەستەکە لەلایەن عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەوە واژۆکراوە. ئەم لۆبیکردنەی ئەم پارتە چەپە لەکاتێکی نالەباردایە چونکە ئیدارەی ترەمپ سەرقاڵی هێوەرکردنەوەی سیاسەتەکانیەتی بەرامبەر ئێران.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بلومبێرگ، مانگی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی بە دیپلۆماتکارەکانی خۆی کردووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چەند گروپێکی دیاریکراوی ئۆپۆزسیۆن ئێران بە کۆمەڵەشەوە سنورداربکەن، ئەمەش بەمەستی بەرگرتن لە گرژی و ئاڵۆزی دیبلۆماسی لەگەڵ ئێراندا نەیەتە ئاراوە. بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی بیست هەر هەفتەیەک دوای ئەوە، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەژێر فشاری ڕاستڕەوەکان بڕیارەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.
موستەفا ئەلعریان تاکە پشکداری بیانی کۆمپانیای کۆوجنتە و واچاوەڕوان دەکرێت کە 10 هەزار دۆلاری پێ بدرێت لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی سەروتارێک لەسەر کۆمەڵە و یارمەتیدانی ئەو حزبە بۆ دامەزراندنی دەگایەکی خێرخوازی ئەمریکی، هەروەها بەرەوپێشبردنی پەڕەی تایبەتی کۆمەڵە لەسەر وێبسایتی ویکیپیدیا. لە ئێستادا ئەو پەڕەیە کەمتر لە 100 وشە لەخۆی دەگرێت و کۆمەڵە بە پارتێکی کۆمۆنیستی ناودەبات، کۆمەڵەش ئەم سیفەتە ڕەت دەکاتەوە چونکە بەدوای بەدەستهێنانی پاڵپشتی ڕاستڕەوەکانی ئەمریکاوەیە.
لە لێدوانێک بۆ سایتی ئەلمۆنیتەر، ئەلعریان ڕاگەیاندووە کە پارتی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران ستایشی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و ئیدرەکەی دەکات بۆ ئەو سیاسەتی لەبەرامبەر ئێران و فشارخستنەسەر ئەو ڕژێمە کە یەکەمین هەڕەشەی تیرۆریستییە بۆ ناوچەکە و جیهان.
ئەمە یەکەمین گرێبەستی لۆبیکردنی کۆمەڵە نییە، لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردووش، گرێبەستی لەگەڵ ئەیاڵ فرانک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەی ئێف ئینتەرناشناڵ کردووە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئیدارەی ئەمریکا. فرانک لەگەڵ چەند ئەندامی کۆنگرێس کۆبوونەوەی ئەنجام داوە بەمەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران و دۆسیەی کوردانی ئێران.
کۆمەڵەش ئەم سیفەتە ڕەت دەکاتەوە چونکە بەدوای بەدەستهێنانی پاڵپشتی ڕاستڕەوەکانی ئەمریکاوەیە
سەڵاح بایزیدی و ئەیاڵ فرانک لەمانگی ئازاردا، چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ چەندین ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی گروپە ڕاستڕاوەکاندا لە نێویاندا دەزگای بەرگری لە دیموکراسییەکان و پەیمانگای هەدسن ئەنجام داوە. هەروەها لە مانگی تەمووزدا، لەگەڵ چەند ئەندامێکی کۆنگرێس لەوانە، دەیڤید سیسیلین و دۆن بەیکن کۆبوونەتەوە