وڵات:
عێراق لە ئێستادا کاربۆگەڕانەوەى كه‌سوكاره‌كانی داعش دەکات كه له خێوه‌تگه‌ی هۆل نیشته‌جێن بۆ خێوه‌تگه‌ی عه‌مه‌له له ناحیه‌ی زوممار، كه ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له 31 هه‌زار كه‌س لەماوەى دوومانگى داهاتوو بەڕێوشوێنێکى توندى ئەمنى ئەوکارە ئەنجام دەدات .
لیوا ته‌حسین خه‌فاجی، وته‌بێژ به‌ناوی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به ئه‌لئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاندووه، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رێگا ناده‌ن هیچ خانه‌واده‌یه‌كی غه‌یره عێراقی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ عێراق.
خەفاجى ئاماژەى بەوەشکردووە: تائێستا گفتوگۆكان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه به‌رده‌وامه‌و ئێمه‌ش له ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی خێزانه داعشییه‌كان له‌سوریاوه بۆ عێراق ئاگادار نه‌كراوینه‌وه.
ئەمە لەکاتێکدایە دواى کۆتاى هێنانى یەکجارى بەپێگەکانى داعش هەزاران خانەوادەى سەربازانى داعش لەخێوەتگەى هۆل لەسوریا نیشتەجێ کراون ئێستا دەستکراوە بەگێرانەوەى ئەوخانەوادانە بۆ وڵاتەکانى خۆیان .