وڵات:
چەند چەکدارێکى داعش له قه‌زاى خانه‌قین هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندێكى كاكه‌ییه‌كان و کوڕوباوکێک دەکوژن و چەندکەسێکى تریش برینداردەکەن.
میدیا عیراقیەکان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو ژمارەیەک چەکدارى داعش په‌لاماری گوندى “به‌هاری تازه”ى سه‌ربه قه‌زاى خانه‌قینیان داوه، كه كورده كاكه‌ییه‌كانى تێدا نیشتەجێن، له ئه‌نجامی ئەوهێرشەدا باوك و كوڕێك کوژراون، هەرلەمان هێرشدا سەرچاوەکان ئاماژە بەبرینداربونى ١٠کەس دەکەن، كه‌هاوڵاتى و ئه‌ندامانى هێزه ئه‌منیه‌كانیشیان تێدایه.
له‌دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان و كۆنترۆڵكردنى له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عیراقه‌وه، دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه باس له خراپیى بارودۆخى ئه‌منیی ناوچه‌كانیان و هێرشه به‌رده‌وام وناوبەناوەکانى چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن و چه‌ندین جاریش داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایشیان كردوه بۆناوچەکەیان بەتایبەت گوندە کاکەى نشینەکان.