قایمقامی قەزای سۆران ڕێگەیەکی سەرەکی دادەخات

  • February 13, 2020
  • 312 Views
قایمقامی قەزای سۆران ڕێگەیەکی سەرەکی دادەخات

وڵات:

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆره‌وه‌، رێگەی نێوان هەولێر – سۆران تا دەگاتە دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران دادەخرێت.

کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە لاپه‌ڕه‌ی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “رێگەکانی نێوان (هەولێر – سۆران)، (سۆران بۆ حاجی ئۆمەران و سیدەکان و مێرگەسۆر و خەلیفان و رانیە) بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە گیراوه‌”.

هاوکات داوای لە هاوڵاتیان کرد، هاتوچۆکردن بە تەواوەتی لەم رێگایانە رابگرن تا ئەو کاتەی تیمەکانیان سەرجەم رێگەکان پاکدەکەنەوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو