وڵات:
حكومەتی چین ڕایگەیاند، تائێستا 48 هەزار و 200 كەس توشی نەخۆشی كۆرۆنا بوون و 1340 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە13ی شوباتی 2020 کۆمیسیۆنی تەندروستیی، حكومەتی چین دواین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، 14840 كەس لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توشی كۆرۆنا بوون و چارەسەری پێویست دەدرێت بە توشبووان.
كۆرۆنا لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە چین بڵاوبووەتەوە و چەند حاڵەتێكیش لە چەند وڵاتێكی ڕۆژهەڵات و ئەوروپا تۆماركراون و تائێستاش هیچ چارەسەرێک بۆ ئەو ڤایرۆسە نۆزراوەتەوە.