ترامپ: ئەنجومەنی پیران نابێت دەنگ بە پرۆژەبڕیاری “دەسەڵاتی جەنگی ئێران” بدات

  • February 13, 2020
  • 276 Views
ترامپ: ئەنجومەنی پیران نابێت دەنگ بە پرۆژەبڕیاری “دەسەڵاتی جەنگی ئێران” بدات

وڵات:

سەرۆکی ئەمریکا دەنگدانی ئەنجومەنی پیران بە پرۆژەی سنورداركردنی دەسەڵاتی هێرشكردنە سەر ئێران بە ئاماژەیەكی خراپ دادەنێت.

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا داوا لە ئەندامانی پارتی كۆماری لە ئەنجومەنی پیران دەكات دەنگ بەو پڕۆژەیە نەدەن، كە وەڵامدانەوەی سەربازیی ئێران لەلایەن ئیدارەكەیەوە سنوردار دەكات، کە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی پیران بڕیارەكەی ئەنجومەنی نوێنەران بخاتە دەنگدانەوە.

هاوکات ترامپ لە تویتێكدا ئاماژە بەوەدەکات، پێگەی ئەمریكا بەرامبەر ئێران زۆر بەهێزە، بۆیە بۆ ئاسایشی ئەمریكا زۆر گرنگە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەنگ بە پرۆژەبڕیاری “دەسەڵاتی جەنگی ئێران” نەدات.

ڕاشیگەیاندوە، “دیموكراتەكان بۆ ئەوە ئەو كارە دەكەن، كە پارتی كۆماری شەرمەزار بكەن، بۆیە دەبێت كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیران رێگە بەوە نەدەن”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو