بەوێنە:بەهاوکارى لاهور شێخ جەنگى ژیان بۆسارایوسف دەگەرێتەوە

بەوێنە:بەهاوکارى لاهور شێخ جەنگى ژیان بۆسارایوسف دەگەرێتەوە

وڵات:

دەزگای مرۆیی مام ڕایگەیاندووەکە، دوای چەند مانگێك لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، سارایوسف توانیویەتی بۆچارێکى ترلەسەر پێی خۆیی بوەستێت وبگەڕێتەوە ناوهاورێکانى .

 سارا یوسف حەسەن، لەگوندی خوتوربەك لە قامیشلۆ ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ بەهۆی بۆردومانی توركیاوە هەردوو قاچی لەدەستداوهەمانکات برایەكی شەهیدبوو، چیرۆكی سارا بووە یەكێك لە چیرۆكە كاریگەرەكانی كوردستان، هەر ئەوكات سارا بە پاڵپشتی لاهور شێخ جەنگی و بەهەوڵی دەزگای مرۆیی “مام” هێنرابۆ كوردستان وبۆئەوەى نەشتەرگەری بۆئەنجام بدرێت.

دەزگای مرۆیی مام، ئەمڕۆ ئەوەی بڵاوكردەوە، بەهەوڵ و كۆششی ئەندامانی دەزگای مرۆیی مام و بەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی لاهور شێخ جەنگی، (سارا یوسف)، ئەمڕۆبەقاچەکانى خۆى بگەڕێتەوە بۆ ژیان”.

فەلاح سەلاح عەبدوڵڵا، سەرۆكی دەزگای مرۆیی مام، لەكاتی پێشوازیكردنی سارا یوسف حەسەن ئەوەی ڕاگەیاندووە:”سەرجەم تێچیووی چاكبونەوەی سارا لەئەستۆی دەزگای مرۆیی مام دایە بەپاڵپشتی لاهور شێخ جەنگی”.

بەگوێرەی ئەو وێنانە بێت، سارایوسف بەتەواوی دڵخۆشە بەوەی بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییانەی بۆكراوە دەتوانتێت لەسەر پێی خۆی ڕێبكات و ژیانی ئاسایی بۆ بگەڕێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو