وڵات:
له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر له 830 هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا 143 هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون بەهۆى گرژیەکانى چەند ڕۆژى رابردووى نیوان سوپاى سوریاوتورکیا.
گوته‌بێژی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستیفان دوجاریك له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی به‌رده‌وامیی پێكدادانه‌كان له حه‌له‌ب، سارمین و ئاتاریب سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
ستیفان دوجاریك ئاماژەى بەوەکردووە: زیاتر له سه‌دا 80ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێ بهێڵن ژن و منداڵن و گوتی: “له سه‌ره‌تای كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تاكو ئێستا زیاتر له 830 هه‌زار كه‌س و له‌م سێ رۆژه‌ی دواییشدا 143 هه‌زار كه‌س له ئیدلب ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.