ڕووسیا: لەماوەى دووساڵى ڕابردوو زیاتر لە١٥٠منداڵى داعشى گەڕاندۆتەوە وڵاتەکەى

  • February 15, 2020
  • 400 Views
ڕووسیا: لەماوەى دووساڵى ڕابردوو زیاتر لە١٥٠منداڵى داعشى گەڕاندۆتەوە وڵاتەکەى

وڵات:

بەپێى نوێترین ئامار لەئێستادا زیاتر لە (500)  منداڵی چەکدارە بیانیەکانى داعش لە عێراق و سوریاهەن وبەشێکى ترش گەڕێندراونەتەوە وڵاتەکانى خۆیان.

ئانا کۆزنیتسوڤا، کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە روسیائەوەى ڕاگەیاندووە، لەئێستادا (225) خێزان داوایان کردوە منداڵەکانیان کە لەعێراق و سوریان بگەڕێنرێتەوە لاى خۆیان وئەرکى سەرپەرشتى کردنى ئەومنداڵانەدەگرنەئەستۆ، روسیایە کێکە لەو وڵاتانەى لە ماوەى دوو ساڵى رابردودا زیاتر(156) منداڵى چەکدارانى داعشى گەڕاندوەتەوە وڵاتەکەى خۆى ولەژێرچاودێرى توندى ئەمنى سەرپەرشتى دەکرێن بۆئەوەى چارێکى تر تێکەڵى کۆمەڵگابکرێنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان چەندین جاربەفەرمى داواى ئاڕاستەى ئەو,وڵاتانە کردووە ،کە ژن ومنداڵانى چەکدارانى داعش ببەنەوە وڵاتەکانى خۆیان چونکە لەئێستادا بارودۆخى سوریا بەهۆى ئاڵۆزیەکانى ئەم دواییەوە ناجێگیرە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو