چەند ڕێنمایەکى تەندروستى کە پێویستە هەمووان دایک وباوکێک بیزانن

  • February 15, 2020
  • 377 Views
چەند ڕێنمایەکى تەندروستى کە پێویستە هەمووان دایک وباوکێک بیزانن

وڵات:تەندروستى

پێویستە هەموو دایک و باوکێک ئەم فریا گوزاریە سەرەتاییانە بزانێت لەکاتی ڕوودانی هەر کارەساتێکی کتوپڕ کەڕوودەدات بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵەکەی تا دەگاتە نه‌خۆشخانه‌.


1- خنكان:زۆر جار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەڕووی خنكان دەبنەوە. پێویستە لەوكاتەدا منداڵەكە سەراوبن بكەیت و قاچەكانی بگریت و بەرزیبكەیتەوە و لەپشتی بدەی، تا ئەوەی لەدەمیدا هەیە بێتەخوارەوەو قوڕگی خاوێن ببێتەوە. هەرگیز پەنجە مەكە بەقورگی منداڵەكەدا، لەوانەیە حاڵی خراپتر بكەیت و زیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی كە لە قوڕگیدا ماوە.
2- ئەگەر منداڵەكەشت نەوت یان شتێكی دیكەی ژەهراوی خواردەوە ، هەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە، بەڵكو هەندێ ماستی پێ بدە.
3- ئەگەر منداڵەكەت كارەبا گرتی، سەرەتا هەوڵبدە كارەبایەكە ببڕی، پاشان سنگی بشێلەو هەوڵبدە هەناسە بدات.
4- لەكاتی خوێنبەربوون و كەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرز هەوڵبدە خوێنەكە رابگریت بە دانانی پارچەیەك قوماش لەسەر برینەكەو بەستانەوەی هەندێك بەتوندی، یان بەدەستت فشاری بخەسەر.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو