چین:لە٢٤کاتژمێری رابردوودا ١٤٢کەس گیانیان لەدەستداوە

  • February 16, 2020
  • 270 Views
چین:لە٢٤کاتژمێری رابردوودا ١٤٢کەس گیانیان لەدەستداوە

وڵات:

حکومەتى چین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٦٨هەزار و ٦٦٦ کەس.

بەپێی راگەیەندراوەکە لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٦٦٦ کەس.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بەرزبووەتەوە گەیشتووەتە، ٦٨ هەزار و ٥٠٠ کەس.

له‌ ١٢ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبای جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایه‌وه‌ و به‌خێرایی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی چین ته‌شه‌نه‌ی كرد، زۆربه‌ی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له‌ چین گواسته‌وه‌، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش دۆخی له‌ناكاوی راگه‌یاند.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو