عەلاوى بە 22 وەزیرو60 جێگیر وەزیرەوە دەچێتە پەرلەمانى عێراق

  • February 17, 2020
  • 299 Views
عەلاوى بە 22 وەزیرو60 جێگیر وەزیرەوە دەچێتە پەرلەمانى عێراق

وڵات:

سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، کابینەی پێشکەشی پەڕلەمانی عێراق دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش دەچێتە پەڕلەمان.

مه‌حمود مه‌شهه‌دانی سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، 22 وەزیر و 60 جێگیری وەزیری کابینەکەی ئامادەیە و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بۆ پێشکەشکردنی دەچێتە پەڕلەمان.

سەبارەت بە پشکى پێکهاتەکان مەحمود مەشهەدانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، شیعە 11 وەزارەت، سوننە 6 وەزارەت و کورد 5 وەزارەت و پێکهاتەکانیش یەک وەزارەت وەردەگرن.

سەرۆکی پێشووتری پەڕلەمانی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە نێو لایەنە کوردییەکاندا تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئەوەدا نیە کە وەزیرەکانی کابینەی نوێی حکومەت دوور لە ئینتیمای حیزبی دیاری بکرێن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو