هۆشیار عەبدوڵا:دەنگۆی بڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی بەغداوە راست نییە

  • February 18, 2020
  • 267 Views
هۆشیار عەبدوڵا:دەنگۆی بڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی بەغداوە راست نییە

وڵات:

پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەکاتەوە دەنگۆی بڕینی مووچە لەلایەن حكومەتی بەغداوە راست نییە.


لەتویتێکدا (هۆشیار عەبدوڵا)ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە”پشکی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تائێستا هیچ گرفتێکی نیە و ئەو دەنگ و باسانەی لەو بارەیەوە بڵاو دەکرێنەوە راست نین”.


هاوکات جەخت لەوەدەکاتەوە “لە زیاد لە سەرچاوەیەکەوە تەئکیدمان کردۆتەوە کە پشکی هەرێم وەک خۆیەتی و گرفتی نیە و دواکەوتنی کێشەیەکی هونەریە نەک شتی تر”.

بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردی موچەوە، پێشوتر دەنگۆی ئەوە بڵاوبویەوە کە بەغدا پشکی موچەی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو