وڵات:ستایل
کاتێک ستایل و جلوبەرگەکەت دەدوێت پێویست ناکات خۆت هیچ بڵێیت، ئەگەر جلوبەرگی گونجاو لە کاتی گونجاودا لەبەربکەیت، ئەوا دەتوانیت دڵی هەموو کچێک داگیربکەیت.
ئەمڕۆ باسی ئەو ستایل و پۆشاکانە دەکەین کە خانمان بەگشتیئارەزووی دەکەن لە پیاواندا:
پێڵاو بەشێکی بنچینەیی ستایلەکەتە، پێویستە پێڵاوەکانت ڕێکبن و بگونجێن لەگەڵ ئەو جلوبەرگەی لەبەرتکردووە و زۆر جار پێویستە ڕەنگیان تۆختر بێت لەو جلوبەرگەی دەیپۆشیت.

ستایلی کراسی هێنلی ئەم جۆرە کراسە ڕێکە و جەستە دەگرێت و جوانی جەستەت نیشان دەدات، زیاتر ئەستێرەکانی هۆڵیوود و کەسە بەناوبانگەکان لەبەری دەکەن.

کراس و تیشێرتی سپی و کاوبۆی جینس، ئەم ستایلەی جلوبەرگ والە کوڕان دەکات قۆزتر و شیکتر دەربکەوێت.

بلوزی ئێخە حەوتی، کچان ئارەزووی ئەو جۆرە بلوزە دەکەن پیاوان بیپۆشن، والە پیاوان دەکات وەکو کەسێکی بە ڕەوشت و کەشخە دەربکەون و وانیشان دەدات کە گرنگییەکی زۆر بە ستایلی خۆیان دەدەن.

بۆینباخی تەنک و باریک ئاسوودە دەردەخات، ناڕاستەوخۆ بە بەرامبەرەکەت دەڵێیت من کەسێکی ئیشکەر و سەرقاڵم.

قات ستایلێکی کلاسیکییە و هەمیشە باوە، بە لەبەرکردنی قاتی قوماش درەوشاوە جدی دەردەکەویت.

ئیکسیسواراتی شیک و جوان وەکو دەستەوانەی چەرم و چاویلکە و ئەنگوستیلە، بەکارهێنانی ئەم جۆرە جوانکاریانە وەکو کەسێکی ڕۆمانسی دەردەکەویت و کچان زۆر ئارەزووی دەکەن.

کاتێک کڵاو لەسەر دەکەیت لەناو قەرەباڵغیدا دەتوانرێت جیابکرێیتەوە و کەشخە و شیک دەربکەویت، بۆیە کڵاو لەسەر بکە و سەرنجی کچان بۆ خۆت ڕابکێشە.

ڕێکپۆشی پیاوان دەتوانن ستایلێک لەبەر بکەن جوانکاری و ئیکسیسواراتی کەم بێت بەڵام ڕێک و سادە بێت، ئەگەر دەتەوێت ڕێک و کەشخە دەربکەویت ئەوا جلێکی ڕێک و سادە لەبەربکە .
ڕێکپۆشی پیاوان دەتوانن ستایلێک لەبەر بکەن جوانکاری و ئیکسیسواراتی کەم بێت بەڵام ڕێک و سادە بێت، ئەگەر دەتەوێت ڕێک و کەشخە دەربکەویت ئەوا جلێکی ڕێک و سادە لەبەربکە .
