وڵات:
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠، دادگای لێکۆڵینەوەی مووسڵ ئاشکرای کرد، کە ١١ تۆمەتباریان دەسگیرکردووە دانیان بە تاوانەکانیان ناوە کە بازرگانیان بەجەستەى مرۆڤەوە کردووە بەتایبەت گورچیلە.
لەمیانی راگەیەندراوێکدا دادگای لێکۆڵینەوەی مووسڵ رایگەیاند، باندێکی ١١ کەسی دەستگیر کراوە و دانیان بەوەناوە کە بازرگانییان بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ کردووە.
ئەنجوومەنی دادوەری مووسڵ-یش لەمبارەیەوە بەیاننامەیەک دەخاتەڕوو کە تێیدا هاتووە، “تۆمەتبارەکان دانیان بەوەدا ناوە کە بارزگانییان بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ کردووە بە تایبەتی گورچیلە”.
هاوکات باندەکە ئاماژەیان بەوەداوە کە نرخی تەنها یەک گورچیلەی مرۆڤ گەیشتووەتە ١٢ هەزار دۆلاری ئەمریکی.