پارتی ئەوانە داڵدەدەت دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر کچە هەشت ساڵانەکەى هەولێر

  • February 19, 2020
  • 389 Views
پارتی ئەوانە داڵدەدەت دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر کچە هەشت ساڵانەکەى هەولێر

وڵات:

پۆلیس لە هەولیر، هەڕشەی کوشتن لە باوکی دەکات، بەرپرسانی پارتییش ئەو کەسانە داڵدەدات کە دەسترێژیی سێکسییان کردوەتە سەر کچە هەشت ساڵانەکەی.

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٠٢/٢/ ١٩، لە شاری هەولێر – پارکی شانەدەرلوقمان ئيسماعل، باوکی ئەو کچە هەشت ساڵانەیەی کە ساڵی رابردوو لەلایەن چەند کەسێکەوە ڕفێنرا، دواتر لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستدرێژی سێکسی کرایەسەری، لەبارەی دۆسیەی کچکەیەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

لوقمان، باوکی ئەو کچە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر کچەکەم، تۆمەتبارەکان لەلایەن بەرپرسێکی پارتییەوە داڵدە دەدرێن و لە سزاو لێپێچینەوەی دادگا دەربازیان دەکات، بەرپرسانی پۆلیسیش بە ئاشکرا هەڕەشە دەکەن کە دەستبەرداری دۆسیەی کچەکەی ببێت و سکاڵاکانی لە دادگا بکشێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەندینجار لە دانیشتینی دادگا دەربارەی كەیسی كچەكەی، بەڵام تا ئیستا دادگای هەولێر نەیتوانیووە كەیسەكە بەباشی بەڕێوە ببات و “كەیسەكە بە سیاسی كراوە و تۆمەتبارانی دۆسیەکە ئازاد کراون.”

جەختیشکردەوە، بەردەوام هەڕەشە لەسەر خۆی و كچەكەی هەیە و پاسەوانی بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێریش هەڕەشەی کوشتنی لێکردوون.

لوقمان ئیسماعیل، کە دسترێژی کراوەتە سەر کچە هەشت ساڵانەکەی ئەوەشدەخاتەڕوو لەبەرئەوەی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ە، دادگا بێلایەن نییە لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی کچەکەی و بە ئاشکرا ستەمی لێدەکرێت و هەروەها پێیڕاگەیەندراوە کە نابێت چیتر قسە بۆ میدیاکان بکات، داواشدەکات، تۆمەتبارانی ده‌ستدرێژی سەر کچەکەی دەستگیربکرێنەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو