بەدران محێدین مستەفا
لە كۆنگرەی 14ی پارتی كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا بكرێت، ژیانی سیاسی نێچیرڤان بارزانی بەرەو كوێ دەڕوات؟ هەردووك مێژونووس، خوالێخۆشبوو جەرجیس فەتحوڵڵا و ئەیوب بارزانی دەڵێن:
لە كۆنگرەی 8ی ساڵی 1970 لە ناوپردان بارزانی باوك بۆ راگرتنی باڵانسی ھێز لە نێوان ھەردوو كوڕەكەی ئیدریس و مەسعود توانی بە 450 دەنگ بۆ ھەریەكەیان باڵانسەكە رابگرێت، بەڵام وەك زۆربەی سەركردە سیاسیەكان باسی دەكەن; ئەو تەزویرە لە كۆنگرەی 8 نەیتوانی ببێت ھەوێنی تەبایی نێوان براكان لەسەر دەسەڵاتی پشتاوپشتی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بوونی بارەگای بارزانیش سەرەتایی كاری لە پێشینەی بارزانی بوو بۆ بەئامانج گەیاندنی برازاكەی و بێ دەسەڵاتكردنی لە كاری حكومی و وەك چۆن تەواو بێ دەسەڵاتیان كردووە لە كاری حزبی
ئەوەی جێگای پرسیارە لەم كۆنگرەیە؛ ئایا مەسعود بارزانی دەتوانێت ھەمان كاری باوكی بۆ كوڕ و برازاكەی دووبارە بكاتەوە؟ یاخود كار و كرداری حزبی رۆژانەی مسعود بارزانی ئەوەمان نیشان دەدات كە لە ئێستاوە پێچەوانەی باوكی كار بۆ مەسرور دەكات بۆ بوون بە كەسی یەكەم و پێدانی دەسەڵاتی ڕەها لەناو حزب، بوونی بارەگای بارزانیش سەرەتایی كاری لە پێشینەی بارزانی بوو بۆ بەئامانج گەیاندنی برازاكەی و بێ دەسەڵاتكردنی لە كاری حكومی و وەك چۆن تەواو بێ دەسەڵاتیان كردووە لە كاری حزبی، رەنگە ئەو حەقیقەتە بۆ خودی كادیرانی پارتی تاڵ بێت و قبوولكراو نەبێت چونكە خۆیان ھەست بەو جوڵە سیاسیانەی مسعود بارزانی و كوڕە گەورەكەی مسرور بارزانی ناكەن.
پرسیارە جەوھەریەكە ئەوەیە:
كەی و چۆن نێچیرڤان بارزانی كەوتە ناو پلانی پەراوێزخستنەكەی بۆ بوون بە كەسی یەكەمی پارتی دیمكراتی كوردستان، نێچرڤان بارزانی لە كۆنگرەی 13 بە چەپڵەرێزان كرا بە جێگری سەرۆكی پارتی ئەوەشیان بە رێككەوتن بوو لەگەڵ ئامۆزاكەی مەسرور بارزانی كە چەند كارەكتەرێكی نزیك لە نێچیرڤان بارزانی دەربكرێن لە ھۆڵی كۆنگرە، ئەوانیش ‘سەرباز ھەورامی و دكتۆر نوری’ بوون، پشتێكردنی نێچیرڤان بارزانی لە ھاورێكانی لە پێناو پۆستەكەی خۆی، سەرەتای مەرگی سیاسی خۆی بوو.
ئێستا نێچیرڤان بارزانی لە ناو ھاوڕێ كۆن و تەكەتولەكەی بەوە ناسراوە كە ھاورێی نیوەی رێگایە
ئێستا نێچیرڤان بارزانی لە ناو ھاوڕێ كۆن و تەكەتولەكەی بەوە ناسراوە كە ھاورێی نیوەی رێگایە، بۆیە لە دوای كۆنگرەی 13 ئەوانەی لە باڵی نێچیرڤان بارزانی نزیك بوون ھەندێكیان سەنگەریان گواستەوە بۆ لای مەسرور بارزانی و چەند دانەیەكیان پاكتاوی مەرگی بوون بە سیناریۆی جۆرا و جۆر كە گومانگەلێكی زۆری ھەڵگرتووە، ئەوانەی تریش بە رێژەی زۆرینە بە بڕیاری تایبەت دوورخرانەوە لە پۆستەكانیان، یەكێك لەوان نەزھەت حاڵی دۆلەمەری بوو كە كەسی بڕیار بەدەستی دەزگای پاراستن بوو، ھاوكات ئەندامی سەركردایەتی حزبیش بوو.
ئەوەی شایانی هەڵوەستە لەسەركردنە ئەوەیە كە دەبێ چاوەڕێی كات بكەین ئەوەیە ئاخۆ ئەو سەركردایەتیەی لە نێچیرڤان بارزانی نزیكن و خۆیان بە ئەرستۆكراتەكانی حزب دەزانن لە كۆنگرەی 14 مسرور بارزانی داھاتوویان بەرەو كوێ دەبات، ئایا نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت یا خوازیارە بەرگریان لێ بكات و لە پۆستەكانیان بەردەوامیان پێ بدات؟
ئەو پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر لە دوای كۆنگرەی 14 وەڵامەكانمان دەست دەكەویت.