وڵات
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، داوا لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی دەكات گروپی 15ی پەرلەمانتارانی عێراقی هەڵبوەشێننەوە كە فراكسیۆنی یەكگرتووشی تێدایە.
بارزانی لە كۆبونەوەیەكیدا كە تایبەت بووە بە رەوشی عێراق و پێكهێنانی حكومەتی نوێ و پشكی كورد كرلە كابینەی نوێ ئەو ئاراستەی سەلاحەددین محەممەد بەهادین كردووە.
بە پێی زانیاریەكانی وڵات ئەو داوایەی بارزانی بۆ ئەوە بووە تاوەكو پشكی كورد و لایەنە سیاسیەكان لە حكومەتی نوێدا دیاری بكرێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە بەرامبەر ئەو داوایەدا ئەمینداری یەكگرتوو بە بارزانی وتووە پێویستە لایەنە سیاسیەكان لە هەموو پرسەكاندا هەڵوێستی هاوبەشیان هەبیت، نەك تەنها لە بەشداریكردنی حكومەتی عێراقدا.
گروپی 15 بریتین لە پەرلەمانتارانی سەرجەم پەرلەمانتارەكانی فراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، هەرسێ پەرلەمانتارەكەی فراكسیۆنی ئایندە و پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ و دوو پەرلەمانتارەكەی پێشوتری هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری.