وڵات
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند، دەبێت لایەنە پەیوەندارەكانی حكومەت چارەسەری گونجاو بۆ ئەو دیاردە قێزەونانە بدۆزنەوە كە لەسنوری هەولێر روودەدەن.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20شوباتی2020 لە راگەیاندراوێكدا باس لەو دیاردە كۆمەڵایەتیانە دەكات كە لەماوەی رابردودا لەسنوری هەولێر روویانداوەو بە دیاردەی قێزەون ناویان دەبات.
هەروەها بە پێویستی دەزانێت لایەنە پەیوەندارەكان لە حكومەت چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و رێگری بكەن لە دووبارە بوونەوەی ئەو دیاردانە.
ئەو داوایەی یەكێتی دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردودا چەندین رووداوی كوشتن روویاندا هاوكات لەلایەن چەند پاسەوانێكی بەرپرسێكی حزبیەوە لە هەولێر دەستدرێژی سێكسی كرایە سەر كچێكی حەوت ساڵان و دواتریش بە بڕیاری دادگا ئەو كەسانە ئازادكران.