وڵات:
حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر بەخشینی متمانە بە کابینەی حکوومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیران ساز دەکرێت.
حەسەن کەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنێک ساز دەکات کە لەمیانیدا دەنگ لەسەربەخشینی متمانە بە کابینەی حکوومەتەکەی سەرۆکوەزیران، محەمەد تۆفیق عەللاوی دەدرێت.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق، عادل عەبدولمەهدی نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردبوو تیایدا داوای لە ئەنجوومەنەکە کردبوو رۆژی دووشەممە (سبەی) دانیشتنێکی تایبەت سازبكات بۆ بهخشینی متمانە بە حکوومەتەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی.